چوار موشەك ئاڕاستەی فڕۆكەخانەی بەغدا كران
  2021-01-23       850       

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، چوار موشەک ئاڕاستەی فڕۆکەخانەی بەغدا کران.

ئاوێنە: میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوار موشەک ئاڕاستەی فرۆکەخانەی بەغداد کراون و سیستەمی بەرگریی بنکەی سەربازیی ڤیکتۆریای ئەمریکی، کە لەنێو فڕۆکەخانەکەیە، بەرپەرچی داونەتەوە.

 ئاماژە بەوەشکراوە، یەکێک لە موشەکەکان لە گەڕەکی جیهادی شاری بەغدا کەوتوەتە خوارەوە کە دەکەوێتە نزیک فڕۆکەخانە.

دوای ئەو هێرشە، هێزە ئەمنییەکان هەڵمەتێکی فراوانی ئەمنییان لە ناوچەکەدا دەستپێکردوە، بەمەبەستی دۆزینەوەی سەکۆی هەڵدانی ئەو موشەکانەو دەستگیرکردنی بکەرانی هێرشەكە.
تاوەکو ئێستا لایەنی عێراقی بە فەرمی هیچ رونکردنەوەیەکیان لەبارەی ئەو هێرشە نەداوە.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، پێش نیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە دو خۆكوژ لە گۆڕەپانی تەیەران لە ناوەڕاستی شاری بەغدا خۆیان تەقاندەوە و بەهۆیەوە (32) کەس کوژران و (110) کەسیش بریندار بون.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×