لەئۆپراسیۆنێکدا دو چەکداری داعش لەنێوان كفری و خورماتو کوژران
  2021-01-23       425       

لەسنوری "غەڕ" و "قوری چای" و "بەلەگەی خوارو" لەنێوان قەزای کفری و خورماتو هێزەکانی پێشمەرگەو هەوپەیمانان ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامداو دو چەکداری داعش بە بۆردومانی فڕۆکە کوژران.

ئاوێنە، ئەیاد محەمەد: سەرچاوەیەک لەهێزەکانی پێشمەرگە بە ئاوێنەی ڕاگەیاند"ماوەی سێ ڕۆژە هێزی کۆماندۆ، لەگەڵ هێزێکی فەرەنسی و ئیتالیدا، خەریکی گەڕان و پشکنین بەدوای چەکدارانی داعش لەسنورەکەد."

بەوتەی ئەوسەرچاوەیە"لەو گەڕانەدا هیچ شتێک دەست نەکەوتوە بەڵام دواتر لەلایەن فڕۆکەوە کە چاودێری دۆخەکەی دەکرد دو چەکداری داعش بە ماتۆڕسکیلەوە بۆردومان کراون و کوژراون."

سەرچاوەکەی ئاوێنە کە نەویست ناوی بهێنرێت وتیشی"ئەو چەکدارانەی کە لەسنورەکەدان، پێش دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکە کشاونەتەوە، سێ ئۆتۆمبێل و شەش ماتۆڕ بون لەسنوری قوریچایەوە پەڕیونەتەوە بۆ حەمرین لەڕێگای نێوان کفری و خورماتو".

ئەم ئۆپرسیۆنە دوای ئەوە دێت کە لە 12_1_2021 بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو پێیاندا لەگوندی بەلەگەی خوارو دو شوانکارە گیانیان لەدەست دا.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×