عێراق؛ داهاتی نەوت لە ساڵی رابردودا زیاتر لە 41 ملیار دۆلار بوە
  2021-01-23       417       

كۆمپانیای سۆمۆ، ئەمڕۆ شەممە، ئاشكرایكرد، ساڵی رابردو عێراق زیاتر لە یەك ملیارو 96 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردە كردوەو داهاتەكەی زیاتر لە 41 ملیار دۆلار بوە.

ئاوێنە: كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عێراق(سۆمۆ)، لە ئامارێكی رەسمیدا، ئاشكرایكرد، كۆی هەناردەی نەوتی عێراق لە ساڵی رابردودا گەیشتۆتە یەك ملیارو 96 ملیۆن و 345 هەزار بەرمیل و تێكڕای هەناردەی مانگانە 91 ملیۆن 362 هەزار بەرمیل و تێكڕای هەناردەی رۆژانەش دو ملیۆن 362 هەزار بەرمیل بوە.

بەگوێرەی ئامارەكە داهاتی هەناردەی نەوت لە ساڵی رابردودا 41 ملیارو 755 ملیۆن دۆلار بوەو تێكڕای داهاتی مانگانە سێ ملیارو 479 ملیۆن دۆلار بوە.

ئاماژەی بەوەشداوە كە كۆمپانیا نەوتییەكانی چین و هیندستان زۆترین كڕیاری نەوتی عێراق بون و دوای ئەوانیش كۆمپانیا ئەمریكییەكان بون.

ئەوەشی خستۆتەڕو كە تێكڕای نرخی یەك بەرمیل نەوت 38.86 دۆلار بوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×