پەرلەمانتارێكی پێشوی پارتەكەی ئەردۆغان دەڵێت: جۆ بایدن كوردە
  2021-01-23       2174       

پەرلەمانتارێكی پێشوی پارتی دادو گەشەپێدانی توركیا، دەڵێت، جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا بەڕەچەڵەك كوردەو ئەوەش بە هۆكاری دژایەتییەكانییەتی بەرامبەربە توركیا لێكدەداتەوە.

ئاوێنە: ئۆرهان میرئۆغلۆ، پەرلەمانتاری پێشوی پارتەكەی ئەردۆغان و ئەندامی پارتە، لە تویتێكدا نوسیویەتی"هاوڕێیەكی كورد كە بەم دواییانە قسەم لەگەڵ كرد، پێی وتم، ناوی راستەقینەی جۆ بایدن، جیمۆی بەهادین ئاغایە و سەربە عەشیرەتی بیرۆكی كوردییە."

ئەو پەرلەمانتارەی پێشوی پارتی دادو گەشەپێدان وتوشیەتی"لەگەڵ ئەوەی باوەڕپێكردنی ئەو شتە قورسە، بەڵام ئاسانە ئەگەر سەیری هەڵوێستەكانی بایدن بكەین بەرامبەرمان(بەرامبەر توركیا)."

بەستنەوەی رەچەڵەكی بایدن بە كوردەوە پەیوەندی بە دۆستایەتی لە مێژینەی ئەو هەیە لەگەڵ كوردو هەروەها هەڵوێستە توندەكانی بەرامبەر توركیا بەر لە بونی بە سەرۆكی ئەمریكا.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×