ئاماری نوێی توشبوون به‌ كۆڕۆنا له‌ عێراق ڕاگه‌یه‌نرا
  2021-01-23       358       
وەزارەتی تەندروستی و ژینگه‌ی عێراق رایگەیاند: لە 24 کاتژمێری رابردودا 778 توشبوی نوێی کۆڕۆنا لە سەرانسەری عێراق تۆمارکراوه‌،‌ هاوكات 4 كه‌سیش به‌هۆی كۆڕۆناوه‌ گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنه‌: ‌وەزارەتی تەندروستی و ژینگه‌ی عێراق دواین ئاماره‌كانی تایبه‌ت به‌ كۆڕۆنای ڕاگه‌یاند كه‌ تیایدا هاتووه‌: له‌ 24 کاتژمێری رابردودا 778 توشبوی نوێی کۆڕۆنا لە سەرانسەری عێراق تۆمارکراون، له‌ به‌رامبه‌ردا ڕێژه‌ی چاكبونه‌وه‌ هه‌زارو 546 كه‌س بووه، به‌هۆی كۆڕۆناوه‌ له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردو 4 كه‌س گیانیان لەدەستداوە.‌ 

ڕێژه‌ی زۆری توشبوان له‌ بەغدای پایتەخت بووه‌ كه‌ ژماره‌یان 223 توشبوه‌، هاوكات كه‌مترین ڕێژه‌ی توشبونیش له‌ پارێزگای موسەننا بووە‌ كه‌ 2 كه‌سه بۆ هەر پارێزگایەك‌،  رێژەی گیان لەدەستدانیش لە پارێزگاكانی هەولێر و بەغدا و كەربەلاو بەسڕە وەكو یەك بووە كە لە هەر پارێزگایەك 1 كەس بەهۆی كۆڕۆناوە گیانی لەدەستداوە.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×