محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران وتی: ناكۆكییه‌كانی نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ناكۆكی بنه‌مایین، به‌ڵام ده‌توانین له‌باره‌ی ژماره‌یه‌ك پرسی هه‌رێمایه‌تیی گرنگ هاوكار بین.
ئاوێنه: ئه‌م وتانه‌ی زه‌ریف له میانه‌ی دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "ئیعتیماد"ی چاكسازیدا هاتوون و دووپاتی كرده‌وه، ئه‌و باوه‌ڕی به گرنگیی "دیاریكردنی وێنه‌ی كۆتایی" بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران و ئه‌مه‌ریكا هه‌یه.
وتیشی: "من وه‌ك خۆم له‌و باوه‌ڕه‌دام، كه پێویسته به ئه‌مه‌ریكا بڵێین: له‌سه‌ر پرسی ئیسرائیل له‌گه‌ڵ ئێوه هاوكاری ناكه‌ین و ئێمه ناكۆكیمان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه له‌گه‌ڵ ئێوه هه‌یه، هه‌وره‌ها به‌گه‌ڵ ئاپۆرای ئێوه ناكه‌وین له پرسی سه‌پاندنی هه‌ژموونه‌كه‌تان و رێگه به ئێوه ناده‌ین ده‌ست بخه‌نه كاروباری ناوخۆی ئێرانه‌وه، به‌ڵام كێشه‌مان له‌وه‌دا نییه كه له پرسی نه‌وت له‌گه‌ڵ ئێوه هاوكار بین، هه‌روه‌ها كێشه‌مان نییه له ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی كه‌نداو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی باوه‌ڕمان به‌وه هه‌یه، كه بوونی بێگانه له كه‌نداو ئاسایشی ناوچه‌كه ده‌شێوێنێت و نابێت ئێوه‌ش بوونتان له‌و ناوچه‌یه هه‌بێت".
دوای ده‌ستبه‌كاربوونی جۆزێف بایدن، سه‌رۆكی نوێی ئه‌مه‌ریكاش بایدن نیازی خۆی بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی نیشاندا، ئه‌گه‌ر بێت‌و ئێران ته‌واوی به‌رپرسیارێتییه‌كه‌ی به‌گوێره‌ی ره‌شنووسی رێككه‌وتنه‌كه جێبه‌جێ بكات