2021-01-23   431     
ئه‌نجومه‌نی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموكراتی شه‌نگال "مه‌خه‌ده‌شه"، وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌كانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیای دایه‌وه و رایگه‌یاند، هه‌ڕه‌شه‌كانیان ناتوانن له تێكۆشان دورمانبخه‌نه‌وه".
ئاوێنه: له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئه‌نجومه‌نی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموكراتی شه‌نگال بڵاویكرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ئێزدییه‌كان خۆیان ڕێكخست و له‌لایه‌ن كچ و كوڕانمانه‌وه له ده‌ستی چه‌كدارانی رێكخراوی داعش خاكی خۆیان ڕزگار كرد، ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌یه‌وێت ئه‌وه‌ی له‌رێگه‌ی چه‌كداره‌كانه‌وه نه‌یتوای ئه‌نجامیبدات، ئێستا راسته‌وخۆ خۆی جێبه‌جێی بكات.
راشیگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی له شه‌نگال كلتور و باوه‌ڕی خۆی پاراستوه، توركیا ده‌یه‌وێت به هه‌ڕه‌شه و هێرشه‌كانی، ئێزدییه‌كان له شه‌نگال ده‌ربكات.
مه‌خه‌ده‌شه هۆشداریشیدا له‌وه‌ی، "هه‌ڕه‌شه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك ناتوانن له تێكۆشان دوریانبخه‌نه‌وه".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، سه‌رۆك كۆماری توركیا دوێنێ هه‌ینی دوای به‌جێهێنانی نوێژی هه‌ینی له مزگه‌وتی كه‌ره‌م ئایدنلار له ئیستانبوڵ له‌باره‌ی دۆخی شنگال به رۆژنامه‌نوسانی راگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی ره‌نگه خۆی ده‌ست وه‌رداته كاروباری ئه‌و ناوچه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه له‌و ناوچه‌یه ده‌ربكات.
وتیشی، "لایه‌نی توركیا هه‌میشه ئاماده‌یه بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش، ده‌سته‌واژه‌یه‌ك هه‌یه هه‌میشه ده‌ڵێم، ره‌نگه شه‌وێك به سه‌رسوڕمانه‌وه بێین".
20ی ئه‌م مانگه، خلوسی ئاكار، وه‌زیری به‌رگری توركیا سه‌رانی عێراق و پاشان هه‌رێمی كوردستانی كرد و ته‌ئكیدی له‌ئاماده‌باشی توركیا كرده‌وه بۆ دابینكردنی پشتیوانی بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) له شنگال، ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه داوایان لێبكرێت.
9ی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ به چاودێری مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رێككه‌وتنێك له‌نێوان حكومه‌تی فیدڕاڵ و هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدرا، به‌گوێره‌ی ده‌ستور هێزه‌كانی فیدڕاڵی له قه‌زای شنگال جێگیركرا و گروپه‌كانی دیكه كه قه‌زاكه‌دا ناوچه‌كه‌یان جێهێشت.