قوباد تاڵەبانی چاکبوونەوەی خۆی لە کۆرۆنا راگەیاند
  2021-01-23       473       

جێگری سەرۆکی حکومەت چاکبوونەوەی خۆی لە کۆرۆنا راگەیاند کە ١١ی کانوونی دووەم تووشی خۆی بەو ڤایرۆسە راگەیاند.
 
ئاوێنه‌: لە ئەکاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بڵاویکردۆتەوە" پاش پشکنینم ئەمڕۆ دەرکەوت کە چیتر هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا نیم".

هەروەها لە نووسینەکەیدا سوپاسی هەموو ئەو "خۆشەویستانە" دەکات کە هەواڵیان پرسیووەو هیوای زوو چاك بوونەوەیان بۆ ‌خواستووە.

قوباد تاڵەبانی جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە پابەندبن بە رێنماییە تەندروستییەکان و خۆیان و ئازیزانیان لەم ڤایرۆسە بپارێزن.
قوباد تاڵەبانی ١١ی کانوونی دووەم تووشبوونی خۆی بە کۆرۆنا راگەیاندو خۆی کەرەنتینە کرد.

ئەوە لە کاتێکدایە بەیانی یەک شەممە وەفدی حکومەتی هەرێم بۆ پرسی گفتوگۆ لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی عێراق و پشکی کورد لە بودەجەدا سەردانی بەغدا دەکات، پێشتر ئەو وەفدانە لەلایەن قوباد تاڵەبانییەوە سەرۆکایەتی دەکرا، ئەمجارە وەک لە میدیاکان راگەیاندراوە لەلایەن وەزیری دارایی، ئاواتی شێخ جەنابەوە سەرۆکایەتی دەکرێت. 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×