وەزارەتی دارایی ھەرێم لیستی نوێی دابەشکردنی موچەی بڵاوکردەوە
  2021-01-24       1425       
بەپێی ئەو لیستەی وەزارەتی دارایی حکومەتی ھەرێم بڵاویکردۆتەوە، لە سبەی (یەکشەممە 24-01-2021) مووچەی وەزارەتەکانی تەندروستی، پێشمەرگە و دارایی و ناوخۆ دابەشدەکرێت و رۆژی هەینیش 29-01-2021 مووچەی خانەنشینی شارستانی دابەش دەکرێت و کۆتایی دێت.

ئاوێنە: وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، سبەینێ یەکشەممە، ٢٤ی ١ی ٢٠٢١، موچەی هەریەکە لە وەزارەتی تەندروستی، دیوان و لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە و یەکەکانی ٧٠ و ٨٠، بە لێبڕینی ٢١%ەوە دابەشدەکرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، نزیکەی ٥٠ رۆژ بەسەر کۆتا موچەدا تێپەڕیوە کە حکومەتی هەرێم لە سەرەتای مانگی ١٢ی ساڵی رابردوودا دابەشیکرد.

لە ساڵی رابردوودا، حکومەتی هەرێم هەشت موچەی دابەشکردووە، کە سیانیان بۆ ٢٠١٩ و پێنجیشیان بۆ ساڵی ٢٠٢٠ دەگەڕێتەوە، هاوکات، لەو پێنج موچەیەی ساڵی ٢٠٢٠ کە دابەشکراوە، تەنها یەک دانەیان موچەی تەواو بووە و یەکێکیان بە لێبڕینی ٪١٨ و سیانیان بە لێبڕینی ٪٢١ بووە.


رۆژی یەکشەممە 24-01-2021

- وەزارەتی تەندروستی
- دیوان و لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە
- یەکەکانی 70 و 80
- وەزارەتی دارایی و ئابووری

رۆژی دووشەممە 25-01-2021

- وەزارەتی ناوخۆ
- فەرماندەی پێشمەرگەی زێرەڤانی و بەرگریی و فریاکەوتن
- لیوای نەوت
- رەگەزنامە
- وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراون
- کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی

رۆژی سێشەممە 26-01-2021

- وەزارەتی پەروەردە
- ئەنجوومەنی ئاسایش
- دەزگای گشتی ئاسایش

چوارشەممە 27-01-2021

- وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی
-مووچەی خاوەن پێداویستی تایبەت
- ئەنجوومەنی دادوەری
- وەزارەتی داد
- وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان
- ئەوقاف و کاروباری ئایینی
- پلاندانان
- پیشەسازی و بازرگانی
- گواستنەوە و گەیاندن
- دیوانی چاودێری دارایی
- مافی مرۆڤ
- ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم
- دەستەی ژینگە
- دەستەی وەبەرهێنان
- دەستەی دەسپاکی
- کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن
- دەزگای مین
- وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

پێنجشەممە 28-01-2021

- وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار
- کارەبا
- کەشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو
- رۆشنبیری و لاوان
- ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن
- سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان
- پەرلەمان
- ئەنجوومەنی وەزیران
- خانەنشینی پێشمەرگە

هەینی 29-01-2021

- خانەنشینی شارستانی
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×