سەرۆكایەتی كۆماری عێراق سەدان حوکمی لەسێدارەدانی پەسەندکردووە
  2021-01-24       486       
سەرۆکایەتی کۆماری عێراق زیاتر لە 300 حوکمی لەسێدارەدان پەسەند دەكات کە لە دادگا تایبەتمەندەکانی عێراقەوە دەرچوون.

ئاوێنە: لەمبارەیەوە سەرچاوەیەک لە سەرۆکایەتی کۆماری عێراق رایگەیاندووە: سەرۆکایەتی کۆماری عێراق زیاتر لە (٣٤٠) حوکمی لەسێدارەدانی پەسەندکردووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە كە حوكمی لە سێدارەدانەكان لە دادگا تایبەتمەندەکانی عێراقەوە دەرچوون و حوکمی کۆتاییان وەرگرتووەو تایبەتن بە دۆسیەی تیرۆرو تاوانکاریی.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×