وەزارەتی دارایی هەرێم: بۆ یەكەمجار داهات و خەرجی نەوت دەخرێتە ناو پڕۆژە یاسای بودجەوە
  2021-01-24       734       

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان ئامادەكارییەكانی بۆ داڕشتنی پڕۆژە یاسای بودجەی 2021 بە كۆبونەوە لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەكان دەستپێكردو دەشڵێت، بۆ یەكەمجار لە هەرێمی كوردستان داهات و خەرجی نەوت دەخرێتە ناو پڕۆژە یاساكە.

ئاوێنە: وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان، كەمێك لەمەوبەر، لە راگەیەندراوێكدا وتی، پاڵپشت بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە مەبەستی ئامادەكردن و داڕشتنی پرۆژە یاسایی بودجەی 2021ی هەرێمی كوردستان، لە چوارچێوەی پلانی وەزارەتی دارایی و ئابوری بۆ ئەم مەبەستە زنجیرەیەك كۆبونەوە لەگەڵ سەرجەم وەزارەتەكان ئەنجام دەدات.

ئەوەشی خستۆتەڕو، دەستپێكی ئەم كۆبونەوانە یەكەم وەزارەت لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتیەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، دەستی پێكردو سەرلەبەیانی  ئەمرۆیەكشەممە 24/1/2021 لە دیوانی وەزارەتی دارایی و ئابوری كۆبونەوەیەك بە سەرپەرشتی ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بەڕێوەچو.

بەپێی راگەیەندراوەكە، بودجەی هەرێمی كوردستان بودجەیەكی گشتگیر دەبێت و سەرجەم وەزارەت و دەستەكان داهات و خەرجیی و قەرزە گشتیەكان و كورتهێنان، لە چوارچێوەی پرۆژە یاسای بودجە دەبێت. 

وتوشیەتی"لەو چوارچێوەیەشدا بۆ یەكەمجارە لە هەرێمی كوردستان داهات و خەرجی و (شایستە دارایی كۆمپانیاكانی نەوت، خەرجی دەرهێنان و هەناردەكردن و فرۆشتنی نەوت)ی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان دەخرێتە ناو پرۆژە یاسایی بودجەی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2021."


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×