نرخی نەوت دابەزی
  2021-01-25       545       
نرخی نەوت بۆ جاری دووەم دابەزی ئەمەش بەهۆی ئەو ترسەی هەیە لە بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ لەلایەن وڵاتانەوە لەبەر دڵەڕاوکێ نوێیەکان لە دووبارە بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبووان.

ئاوێنە: نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت ئەمڕۆ دووشەممە 25ی کانونی دووەم لە بازاڕەکانی جیهاندا 15 سەنت و بەڕێژەی %0.3 نرخەکەی دابەزی بەمەش نرخی هەر بەرمیلێکی گەیشتە 55.26 دۆلار.

هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس 8 سەنت و بەڕێژەی %0.2 دابەزی و نرخەکەی گەیشتە، 52.19 دۆلار.

شیکەرەوەیەکی بازاڕی نەوت لە ANZ دەڵێت، “نیشانەکانی کەمبوونەوەی خواست لەسەر نەوت کاریگەری لەسەر قورسایی نەوت دەکات لە بازاڕدا”، ئاماژەی بە بڕیارەکانی قەدەغەی هاتوچۆ لە هۆنگ کۆنگ، چین و فەرەنسا کرد لەگەڵ بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا کە کاریگەریی کردووەتە سەر جموجوڵە بازرگانییەکان و بەکاربردنی وزە.

چین پێشتر ڕایگەیاندبوو کە حاڵەتەکانی توشبوونی کۆرۆنا لە وڵاتەکەیان بەرزبووەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی کەبوونەوەی خواست و بەکاربردنی وزە لەلایەن گەورە بەکاربەرانی جیهانەوە کە چینیش یەکێکە گەورەترین بەکارهێنەرانی نەوت لە جیهاندا.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×