كافتریای باشترین دادەخرێت
  2021-01-25       316       

بەهۆی هەبوونی منداڵی خوار (18) ساڵ، قائیمقامیەتی سلێمانی كافتریای باشترین‌ دادەخات.

ئاوێنه‌:  كوردۆ عەزیز، سەرۆكی لیژنەی ڕێستۆرانتی سەر بەلیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: بەهۆی هەبوونی منداڵی خوار (18) ساڵ لە شوێنەكەیدا، كافتریای باشترین لەگەڕەكی سابونكەرانی شاری سلێمانی لەلایەن لیژنەی ڕێستۆرانتی قائیمقامیەتەوە دادەخرێت.

‏‎وتیشی: پێشتر سەرجەم گازینۆ، كافتریاكان و كۆفی شۆپەكانی نێرگەلەكێشان و شوێنی خواردنەوە كحولییەكان ئاگادار كراونەتەوە كە رێگری لە هاتوچۆكردنی منداڵی خوار (18) ساڵ بكەن و نێرگەلەو خواردنەوەكانیان پێشكەش نەكەن بەپێچەوانەوە شوێنەكە دادەخرێت و خاوەنەكەشی رووبەڕووی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی كافتریای باشترین دادەخرێت و خاوەنەكەشی رووبەڕووی رێكاری یاسایی توند دەكرێتەوە.
خەڵك-بەشی هەواڵ

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×