2021-01-25   301     
به‌رپرسی راگه‌یاندنی بنكه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له پارێزگای كرماشان ڕایگه‌یاند: له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی په‌تای كۆرۆنا ئێستا 1448 تووشبوو به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئاوێنه: مه‌هدی محه‌مه‌دی به ئاژانسی ئیسنای ئێرانی ڕاگه‌یاندووه: له 24 كاتژمێری ڕابردوودا دوو تووشبوو له‌و پارێزگایه به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و له ئێستاشدا 159 كه‌س له نه‌خۆشخانه‌كان كه گومانی كۆرۆنایان لێده‌كرێت له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان كه باری ته‌ندروستی 10 كه‌سیان ناجێگیره.
محه‌مه‌دی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی كۆرۆنا تا ئێستا 41 هه‌زار و 748 كه‌س له‌و پارێزگایه تووشی كۆرۆنا بوون.