دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاند، حەمدییە جاف بەڕێوەبەری پێشووی بانکی بازرگانیی عێراق، بە تۆمەتی بەھەدەردانی سامانی گشتیی بە پێنج ساڵ زیندانیکردن سزادراوە.
ئاوێنه: دەستەی ناوبراو لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە کە دادگای کەرخ تایبەت بە پرسەکانی دەستپاکی بە تۆمەتی زیان گەیاندن بە سامانی گشتیی بە ٤٠ ملیۆن دۆلار، سزای پێنج ساڵ زیندانیکردنی بۆ حەمدییە جاف دەرکردووە.
بەپێی راگەیەنراوەکە، ئەو سزایە بەراییە و دەتواندرێت لە رۆژی دەرکردنیدا لە ماوەی یەک مانگدا، لە بەردەم دادگای تێھەڵچوونەوەی فیدرال، تانەی لێبدرێت.