2021-01-25   293     
مسته‌فا كازمی بڕیاری بڕیاری له‌سه‌ركارلابردنی سه‌ركرده‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبیی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و گه‌ڕاندییه‌وه سه‌ر كاره‌كه‌ی.
ئاوێنه: سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیاریدا لابردنی ئه‌بو عه‌لی به‌سری، فه‌رمانده‌ی پێشووی "خانه‌ی هه‌ڵۆی هه‌واڵگری" بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ پۆسته‌كه‌ی.
میدیاكانی عێراق ده‌ڵێن كه كازمی دوای بانگه‌واز و داواكارییه‌كی زۆر له بڕیاره‌كه‌ی پاشگه‌ز بووه‌ته‌وه و پێی وتراوه كه ئه‌بو عه‌لی به‌سری له‌كاتی فه‌رمانده‌یی كردنی ئه‌و یه‌كه هه‌واڵگرییه‌دا رۆڵی به‌رچاوی له روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆرستیی داعشدا هه‌بووه.