هاتووچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت بەهۆی کارکردن لە سایدی دەستە راستی بەرزە پردی کۆبانێ پردەکە بەربەست کراوەو هاتووچۆی تێدا راگیراوە.
ئاوێنه: رادیۆی ترافیک کە رادیۆی رەسمی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانییە لە ئاگادارییەکدا رایگەیاند: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێران ده‌كاته‌وه، به‌هۆی كاركردنی تیمه‌كانی شاره‌وانی له‌سه‌ر به‌رزه‌پردی كۆبانێ له‌شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود، سایدی ده‌سته ڕاستی پرده‌كه به‌ربه‌ستكراوه.
هەر لەو ئاگادارینامەیەدا هاتوە داوا له‌شۆفێران ده‌كه‌ن تا سەعات پێنجی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ٢٥-١-٢٠٢١ شه‌قامی سه‌ره‌كی ژێر پرده‌كه‌و شه‌قامه لاوه‌كییه‌كان به‌كاربهێنن، بۆ ئه‌وه‌ی لۆد‌و قه‌ره‌باڵغی زیاتر دروست نه‌بێت.