شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند، یەكگرتوەی تەواوەتی هێزەكانی پێشمەرگە پێویستی بە تەوافوقی سیاسی هەیەو ئەو پەیامەش لەڕێگەی هاوپەیمانانەوە بە هێز و لایەنە سیاسییەكانی هەرێم گەیەندراوە كە دەبێت هەموان لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگەدا كۆببنەوە.
ئاوێنە: ئه‌مڕۆ دوشەممە، شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆك و جێگر‌و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه‌ی په‌رله‌مان كرد.
بەپێی راگەیەندراوی كۆبونەوەكە،له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا، كه سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌ت و ئه‌مینداری گشتیی و سه‌رۆكی ئه‌ركان و ئه‌فسه‌رانی باڵا ئاماده‌ی بون، گفتوگۆكرا له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی یاسا په‌سەندكراوه‌كان و هه‌نگاوه‌كانی پڕۆسه‌ی چاكسازی و پرسی چاودێری په‌رله‌مانی بۆ خێراتركردنی ئه‌و پڕۆسه‌یه.
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان داوای به‌رچاوڕونی كرد له‌پرسی جێبه‌جێكردنی پڕۆسه‌ی چاكسازی حكومه‌ت و پێداچونه‌وه‌ی لیستی موچه‌و یه‌كخستن و رێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كاندا.
وه‌زیری پێشمه‌رگه رونی كرده‌وه: له‌پڕۆسه‌ی چاكسازی وه‌زاره‌تدا هه‌نگاوی باش چوینه‌ته پێشه‌وه‌و له‌رێگه‌ی پێنج لیژنه‌ی سه‌ره‌كییه‌وه ئاڕاسته‌ی چاكسازی به‌هاوكاری هاوپه‌یمانان به‌رده‌وامی هه‌یه‌و، سه‌ره‌ڕای له‌مپه‌رو ئاسته‌نگه‌كان، به‌ڵام ئیراده‌یه‌كی به‌هێز هه‌یه بۆ گه‌یشتن به‌دوا ده‌رئه‌نجامی چاكسازی، كه دروستكردنی هێزێكی نیشتمانی سه‌ربازی سه‌رده‌مییانه‌یه.
له‌باره‌ی یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌كان، وه‌زیری پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، له‌ئێستادا ته‌واوی لیوا هاوبه‌شه‌كانی پێشمه‌رگه له‌رێگه‌ی پرۆژه یاسای چاكسازی وه‌زاره‌ت به‌هه‌ماهه‌نگی و راوێژی راسته‌وخۆی هاوپه‌یمانان له‌روی ته‌شكیلات و میلاكاتی سه‌ربازی رێكخراونه‌ته‌وه‌و هه‌ر له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانیشه‌وه بۆ له‌مه‌ودا هاوكاری ماددی و لۆجیستی و سه‌ربازی ده‌كرێن.
شۆڕش ئیسماعیل وتیشی: قه‌باره‌ی هاوكارییه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆ هێزی پێشمه‌رگه، كه‌وتۆته سه‌ر ئاستی به‌رفراوانی پرۆسه‌ی چاكسازی له‌سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كاندا، بۆ ئه‌وه‌ش ئاشكرایكرد: كه یه‌كگرتنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی هێزه‌كان پێویستی به‌ته‌وافوقی سیاسی هه‌یه‌و له‌رێگه‌ی هاوپه‌یمانانیشه‌وه ئه‌و مه‌سه‌له‌یه به‌هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كان گەیەندراوه كه ده‌بێت هه‌موان له‌ژێر چه‌تری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا كۆببنه‌وه.