لە سلێمانی تەقەکەرێک دەستگیرکرا
  2021-01-25       866       

پۆلیسی سلێمانی، ئەمڕۆ دوشەممە، ئاشكرایكرد، هێزەكانیان تەقەكەرێكیان دەستگیركردوەو لەگەڵیشیدا دەستیان گرتوە بەسەر ئەو دەمانچەیەی كە تەقەی پێكردبو لەگەڵ ئۆتۆمبێلەكەیدا.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا وتی، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ڕزگاری تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە لەگەڕەکی چوارباخ تەقەی کردبو و لەکاتی دەستگیرکردنیدا دەستیشگیرا بەسەر ئەو دەمانچەیەی کە تەقەی پێ کردبو لەگەڵ ئۆتۆمبێلەکەیدا.

ئەوەشی خستۆتەڕو، تۆمەتبارەکە ناوی (م. ع.)و لەدایکبووی (١٩٩٠)یەو لەئێستادا بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×