پێشمەرگەیەك دوای وەگرتنی موچەكەی بەڕوداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا
  2021-01-25       637       

ژمارەیەك پێشمەرگە دوای وەرگرتنی موچە لەكاتی گەڕانەوەیان لەشاری رانیە لە پێچەكانی زینی وەرتێ توشی روداوی هاتووچۆی بون و یەكێكیان گیانی لەدەستدا.

ئاوێنە: بەپێی میدیای رەسمی یەكێتی، ئەمڕۆ  دوشەممە، ئاراز شەهید لوقمان ماویلی، كە لە لیوای 124ی خۆشناوەتی پێشمەرگە بو، دوای وەرگرتنی موچەكەی لەكاتی گەڕانەوەی لەشاری رانیە كە چەند پێشمەرگەیەكیشی لەگەڵدا بوە لەپێچەكانی زینی وەرتێ ئۆتۆمبێلەكەیان وەرگەڕاوەو بەو هۆیەوە برینداربون.

ئەوەشی خستەڕو كە ئاراز شەهید لوقمان ماویلی بەهۆی سەختی برینەكەیەوە دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سۆران گیانی لەدەستداوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×