حکومەتی هەرێم رازی نەبووە بە رادەستکردنی دۆسیەی نەوت بە بەغدا
  2021-01-26       1326       
شاندی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە بەغدا، پێشنیازی حكومەتی عێراقی لەبارەی رادەستكردنی دۆسیەی نەوت رەتكردووەتەوە.

ئاوێنە: بەپێ زانیارییەکانی میدیاکانی سەر بە پارتی "حکومەتی هەرێم رازی نەبووە بە رادەستکردنی دۆسیەی نەوت بە بەغدا، ئەو دەنگۆیەی لەوبارەیەوە بڵاوبووەتەوە ھیچ بنەمایەكی نییە و مەرجی لەو شێوەیە لەلایەن بەغداوە كە نادەستووریین ئاستەنگ دروست دەكەن بۆ رێككەوتن".

پێشتر وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی حكومەتی ھەرێمی كوردستان روونیكردووەتەوە ئەو پێشنیازەی حكومەتی عێراق رەتكردبووەوە و رایگەیاندبوو: "عێراق دەوڵەتێکی فیدراڵییە و مەرکەزیی نییە. بەپێی دەستووریش، کە زۆرینەی عێراقییەکان دەنگیان پێداوە، هەرێمی کوردستان مافی دەرهێنان و فرۆشتنی نەوتی هەیە. بۆیە داوای رادەستکردنی دۆسیەی نەوتی هەرێم، داوایەکی نادەستوورییە.

ئاماژەی بەوەش دابوو "حكومەتی ھەرێم پابەندە بە رادەستکردنی داھاتی 250 ھەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە، كە پێشتریش رەزامەندی خۆی لەوبارەیەوە دەربڕیوە".

رۆژی یەكشەممە 24/1/2021 شاندی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ حكومەتی عێراق و بە ئامانجی گەیشتن بە رێككەوتن سەردانی بەغدای كرد و لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ژمارەیەک کۆبوونەوەیان ئەنجامداوە، تایبەت بە پشکی ھەرێم لە پڕۆژە بودجەی ساڵی 2021.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×