2021-01-26   450     
لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، داوای كۆبونه‌وه‌ی به‌په‌له له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان ده‌كات به‌مه‌به‌ستی ڕێگریكردن له دوباره‌بونه‌وه‌ی پێشێلكارییه ئه‌منییه‌كان.
ئاوێنە: محه‌مه‌د ره‌زا ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری رایگه‌یاند، له‌كۆبونه‌وه‌ی شه‌وی رابردوی لیژنه‌كه‌یاندا بڕیاردرا داوای كۆبونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان بكرێت، به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌ی پێویست بۆ ڕێگریكردن له دوباره‌بونه‌وه‌ی روداو و پێشێلكاریه ئه‌منیه‌كان.
محه‌مه‌د ره‌زا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری بڕیاریداوه میوانداری به‌رپرسانی سه‌ربازی و ئه‌منی بكات، بۆدۆزینه‌وه‌ی هۆكاری ئه‌و پێشێلكاریانه و ڕاسپاردنی پێویست.
پێنجشه‌ممه‌ی رابردو، له دو ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژیدا له بازاڕی باله‌ی نزیك گۆڕه‌پانی ته‌یه‌رانی به‌غدا 32 (سی و دو) كه‌س كوژران و 110 (سه‌د و ده) كه‌سیش بریندار بون.