عەبدولستار مەجید: پرسی پارەی جووتیاران بەسیاسی كراوە
  2021-01-26       900       
سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵی پەڕلەمانی كوردستان لەبارەی هۆكاری دواكەوتنی شایستە داراییەكانی جووتیاران بۆ ساڵەكانی ٢٠١٤،٢٠١٥، ٢٠١٦ ڕایدەگەیەنێت، كەمووكوڕی و كەمتەرخەمی لە هەرێم و بەغدا هەیە، بەڵام لایەنی سەرەكی كێشەكە بەغدادە، بۆ ئەو مەبەستەش بڕیاردرا لیژنەیەك بچنە بەغدا بۆ داواكاری مافی خۆیان.

ئاوێنە: عەبدولستار مەجید سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ و ئاودێری لە پەڕلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، پرسی پارەی جووتیاران بەسیاسی كراوە و هیچ بیانوویەك نیە بۆئەوەی پارەی جووتیاران بەغدا نەینێرێت.

دەشڵێت”بەداخەوە بەشێك لەنوێنەرانی خۆمان دەستیان بۆ بابەتێك برد گوایە گەنمی كڕدراوە تێكەڵ بەگەنمی جووتیاران كراوە، بەغدا ئەمەی كردووەتە بیانوو، بۆیە دوای ڕاگرتنی پارەی گەنم، ڕێژەی وەرگرتنی گەنمیشی كەم كردەوە كە لە هەرێم وەریدەگرێت، بەڵام ئەمانەش بیانوو نییە، چونكە بەغدا گەنمی وەرگرتووە و كراوە بەئارد و دراوە بە هاووڵاتیان، ئەگەر شتێكی وەها هەبووبێت پێویست بوو ئەوكەسانەی ئەو كارەیان كردووە سزابدرێن”.

ئەوەشی خستەڕوو، گرفت لەنێوان حكومەتی عێراق و جوتیارانی هەرێم ماوەیەكی زۆرە و بۆ شایستە داراییەكانیان لەساڵەكانی 2014 – 2015- 2016 بەڵام هەوڵەكان هیچی لێ نەهاتە بەرهەم، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆ بڕیاردرا لیژنەیەكی جوتیاران كە نوێنەری سەرجەم جوتیارانی تێدایە بچنە بەغدا بۆ داواكاری مافی خۆیان.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×