وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا دەستنیشان كرا
  2021-01-26       694       

ئەنتۆنی بلینکن،ی وەک وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لەلایەن لیژنەی کاروباری دەرەوە لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا دەستنیشان كرا و بەفەرمی ئەوپۆستەی وەرگرت.

ئاوێنه‌: لە پرۆسەی دەنگدان لەسەر پەسەندکردنی، بلینکن ١٥ دەنگی بەڵێی بۆ پەسەندکردن و سێ دەنگی نەخێری بەدەستهێناوە، پێشبیندەکرێت لیژنەکە لەم هەفتەیەدا دەنگ لەسەر تەواوی پێکهاتەی بلینکن بۆ وەزارەتەکەی بدات.

بەپێی میدیاکانی ئەمریکا، رۆڵی ئەنتۆنی بلینکنی راوێژکاری تەمەن ٥٨ ساڵ گرنگ دەبێت بۆ سەرۆکی ئایندە، چونکە ئیدارەی نوێ روبەڕوی چەندین قەیرانی ناوخۆیی دەبێتەوە، لەوانەش پەتای کۆرۆنا، پاشەکشەی ئابوری و رەگەزپەرستی.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×