تورکیا راوێژکاری سەربازیی رەوانەی بەغدا ده‌كات
  2021-01-26       552       

وەزارەتی بەرگری تورکیا رایگەیاند، بەئامانجی پاڵپشتیکردن لەسوپای عێراق، ٢٥ راوێژکاری سەربازیی-یان لەچوارچێوەی ھاوپەیمانی ناتۆ رەوانەی بەغدا کردووە.

ئاوێنه‌: وەزارەتی بەرگریی تورکیا لەھەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی، "راوێژکارە سەربازییەکانمان لەچوارچێوەی ھاوپەیمانی ناتۆدا لەپێناو پاڵپشتیکردنی سوپای عێراق چونە بۆ بەغدا".

راشیگەیاندووە، "ئەو ٢٥ راوێژکارە سەربازییه‌ کە یەکێکیان ئەفسەرە بەپلەی عەمید، لەچوارچێوەی پەیمانی ناتۆدا ئەرک لەعێراق جێبەجێ دەکەن".

ئەمەش دوای ئەو سەردانە دێت کە وەزیری بەرگریی تورکیا خولوسی ئاکار ھەفتەی رابردو بۆ بەغداو ھەولێر ئەنجامیدا.

خوڵوسی ئاکار لەباره‌ی‌ سەردانەکەی بۆ بەغداو ھەولێر رایگەیاندبو، "بەدانانی میکانیزمی گونجاو رەنگە لەقۆناغی داھاتودا ھاریکاری تورکیا-عێراق‌و تورکیا-ھەولێر ببێتە ھۆی کۆمەڵێک پێشھاتی زۆر گرنگ لەبارەی بەرەنگاربونەوەی تیرۆر".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×