جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕه‌خنه له‌به‌رپرسانی مۆسكۆ ده‌گرێت‌و ده‌ڵێت، لەکردەوه‌کانی روسیا نیگەرانن.
ئاوێنه: جۆ بایدن له‌وه‌ڵامی ڕۆژنامه‌نوسانداو له‌باره‌ی ڕوسیاوه ڕایگه‌یاند، دەستگیرکردنی کەسایەتی ئۆپۆزسیۆنی روسیا، ئەلێکس ناڤالنی‌و هێرشی ئەلکترۆنی بۆ سەر دامەزراوە فیدراڵییەکانی ئەمریکاو پارەدان بۆ کوشتنی سەربازانی ئەمریکا لەئەفغانستان لەئارادان.
سەرۆکی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا وتیشی، ''زۆر نیگەرانین لەکردەکانی روسیا''.
بایدن جەختی له‌وه‌ش کردەوە کە داوای زانیاریی کردووە لەدامەزراوە پەیوەندیدارەکان سەبارەت بەو بانگەشانەی لەبارەی روسیاوە هەن، له‌و ڕوه‌وه وتی، ''دوو دڵ نابین لەگفتوگۆکردن لەگەڵ موخاتەبە روسەکانمان لەو بارەیەوە''.
پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌ئه‌ڵمانیا كه به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌ی كرد‌و، ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕوسیا ئه‌لێكس ناڤالنی، سه‌ركرده‌ی ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و وڵاته‌یان ده‌ستگیركرد، به‌و هۆیه‌وه له‌چه‌ندین شاری ڕوسیا خۆپیشاندان‌و ناڕه‌زایی جه‌ماوه‌ری به‌ڕێوه‌چو.