بەمنزیکانە بەردی بناغەی پردی (توەقوت) لەسنوری پارێزگای هەڵەبجە دادەنرێت
  2021-01-26       497       
وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی‌ كوردستان ده‌ڵێت، ئەوەی لەتوانایاندا بێت بۆ خزمەتکردنی پارێزگای هەڵەبجە درێغی ناکەن، ئاماژه‌ بۆئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌ بەمنزیکانە بەردی بناغەی پردی (توەقوت) لەسنوری پارێزگاكه‌ دادەنرێت.

ئاوێنه‌: له‌میانه‌ی‌ كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجەو کاوە عەلی جێگری پارێزگار، دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، ئەوەی لەتوانایاندا بێت بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەی خزمەتگوزاری و خزمەتکردنی هاوڵاتیانی سنورەکە درێغی ناکەن.

وەزیری ئاوەدانکردنەوە ئاماژەی بەوەکرد، رەزامەندی لەسەر پڕۆژەی دروستکردنی پردو رێگای (توەقوت) وەرگیراوەو بەمنزیکانە بەردی بناغەکەی دادەنرێت‌و دواتر دەستبەکارکردن دەکرێت تیایدا، هەروەها رێگای دوسایدی نێوان هەڵەبجە-سەیدسادق لەتەواوبوندایەو ژمارەیەک پڕۆژەی دیکەش کارکردن تیایاندا بەردەوامە.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×