حکومەتی عێراق بڕیاریدا 100 ملیۆن دۆلار بۆ کڕینی ڤاکسینی کۆرۆنا تەرخان بكات
  2021-01-27       395       
حکومەتی عێراق بڕیاریدا 100 ملیۆن دۆلار بۆ کڕینی ڤاکسینی کۆرۆنا تەرخان بكات و ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانیش ئاشكرای كرد، مانگی داھاتوو یەك ملیۆن و 600 هەزار دانه‌‌ ڤاکسینی فایزەر دەگاتە عێراق.

ئاوێنە: لە دوایین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی، باس لە دۆخی ئەمنی، ئابووری و تەندروستی کرا و چەند بڕیارێک لەبارەیانەوە دران. لە گرنگترین ئەو بڕیارانەش، تەرخانکردنی 100 ملیۆن دۆلارە بۆ کڕینی ڤاکسینی کۆرۆنا.

بەگوێرەی دوایین راپۆرتی وەزارەتی تەندروستی عێراق تائێستا 615 ھەزار و 380 كەس لە عێراق تووشی كۆرۆنا بوونە، لە كۆی ئەو ژمارەیەش 13010 كەس گیانیان لەدەستداوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×