زیاتر لە 100 پەرلەمانتاری عێراق پێشنیار ده‌كه‌ن نرخى 100 دۆلار بۆ 130 هەزار دینار دابەزێنرێت
  2021-01-27       1108       
ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق لێپرسینەوە لە پارێزگارى بانکى ناوەندى عێراق دەکات، زیاتر لە (100) پەرلەمانتاریش پێشنیارى کەمکردنەوەى بەهاى دۆلار بەرامبەر دینارى عێراقى دەکەن.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق کۆبونەوەى ئاسایى خۆى ئەنجام دەدات و بەپێى کارنامەى کۆبونەوەکەش تەوەرێک تایبەت دەبێت بە لێپرسینەوە لە پارێزگارى بانکى ناوەندى عێراق.

هاوکات لە یاداشتێکدا کە ئاڕاستەى سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراقیان کردوە، (113) پەرلەمانتار داوا دەکەن بەهاى (100) دۆلارى ئەمەریکى بۆ (130) هەزار دینارى عێراقى دابەزێنرێت.

داواکارى بۆ دابەزاندنى بەهاى دۆلار بەرامبەر دینارى عێراقى لە کاتێکدایە، بانکى ناوەندى عێراق رۆژى (20/12/2020) بە نوسراوێکی فەرمی کە ئاڕاستەی سەرجەم بانکەکانی کرد، نرخی نوێی دۆلاری جێگیرکرد و ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە کە ئەو نرخە جێگیرە و ناگۆڕێت. بەجۆرێک؛ نرخی کڕینەوەی یەک دۆلار لەلایەن وەزارەتی دارایی (1450) دینار دەبێت و نرخی فرۆشتنی یەک دۆلار بە بانکەکان (1460) دینار دەبێت و لەلایەن بانکەکانیشەوە یەک دۆلار بە (1470) دینار دەفرۆشرێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×