عێراق بەهۆی ئه‌و قه‌یرانه‌ی تێیكه‌وتووه، قەرزێكی زۆری له‌سه‌ره‌و لە گێژاوێكی دارایی قوڵدایه، په‌رله‌مانتارێكیش له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت: دەربازبوونی عێراق له‌م قه‌یرانه داراییه زۆر ئەستەمە.
ئاوێنه: لە پێگەی تایبه‌تی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك، بڵێسە جەبار فرمان پەرلەمانتارله ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڵاوی كردۆتەوە، عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی زۆرترین قەرزی کەڵەکەبووی لەسەرە و لەگەڵ ئەوەشدا لە داواکردنی قەرزی زیاتر بەردەوامە.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێت: عێراق لەم گێژاوی قەیرانی داراییەدا دەربازبوونی زۆر ئەستەمە، چونكە ھیچ روئیایەکی ستراتیژی و دووربینی نییە.
بە وتەی ناوبراو، عێراق (١٦٩،٢) ملیار دولار قەرزارە و بۆ بودجەی ٢٠٢١یش داوای شەش ملیار دۆلاری دیكەی قەرزی دەرەكی دەكات، تاوەكو كورتهینانی بودجە پڕ بكاتەوە.
بڵێسە جەبار ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، كە بەشی ھەرە زۆری ئەم قەرزە، تێچووی شەڕی ھەشت ساڵەی ئێران و عێراق و شەڕی کەنداوە کە بۆ ئێستا بەجێماوە و ئێمەش چەندەھا ملیاری دیكە و بەتاڵکردنی تێکرای کانزا سرووشتییەكانی دەخەینە سەر و وێرانەیەک بۆ نەوەی دوای خۆمان جێدەھێڵین.