2021-01-27   552     
بانكی ڕه‌شید له عێراق ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پێدانی قه‌رزی بیناسازی به هاووڵاتیان به بڕی 50 ملیۆن دینار ڕاگه‌یاند.
ئاوێنە: له ڕاگه‌یه‌ندراوێكیدا، نووسینگه‌ی زانیاری بانكی ڕه‌شید له عێراق ئاشكرای ده‌كات كه جارێكی دیكه پێدانی قه‌رزی بیناسازی به هاووڵاتیان به بڕی 50 ملیۆن دینار ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه.
به‌گوێره‌ی ڕێنماییه‌كانی نێو ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، ده‌بێت كه‌سی سوودمه‌ند موڵه‌تی دروستكردنی خانوو، یان زیادكردنی بیناكه‌ی هه‌بێت و ماوه‌ی به‌سه‌رچوونی مۆڵه‌ته‌كه‌ی لانیكه‌م له هه‌شت مانگ كه‌متر نه‌بێت له به‌رواری پێشكه‌شكردنی داواكاری بۆ وه‌رگرتنی قه‌رزه‌كه.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو "ماوه‌ی قه‌رزه‌كه 15 ساڵه كه له به‌رواری پێدانی یه‌كه‌م پێشینه به‌و هاووڵاتیانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت سوود له قه‌رزه‌كه وه‌ربگرن ده‌ست پێ ده‌كات".
له ماوه‌ی ڕابردوودا بانكی ڕه‌شید ده‌ستی كردووه به پێدانی قه‌رز و پێشینه به فه‌رمانبه‌ران و هاووڵاتیان به چه‌ند جۆرێكی دیكه له‌ژێر چه‌ند مه‌رجێك و ڕێنمایی دیارییكراودا.