لە 24 كاتژمێری رابردوودا 70 تووشبووی نوێی كۆرۆنا لە ھەرێم تۆماركران
  2021-01-27       613       
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری رابردوودا 70 تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركران و 940 تووشبووش چاكبوونەوە.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای بڵاوكردەوە كە ٧٠ تووشبووی نوێ تۆماركراوە (٦ هەولێر، ٢٣ سلێمانی، ٣٩ دهۆك، ٢ گەرمیان)، ٩٤٠ تووشبووش چاكبوونەوە (٣٢٣ هەولێر، ١٦٨ سلێمانی، ٣٦٩ دهۆك، ٣٧ گەرمیان، ٤٣ ڕاپەڕین)، 5 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە (٣ سلێمانی، ٢ دهۆك).

هەر بەپێی ئامارەكە كۆی تووشبوان گەیشتە 105 هەزار و 839 كەس، 96 هەزار و 340 تووشبوو چاكبوونەوە و 3 هەزار و 464 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×