وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، دو برا، یه‌كێكیان (26) ساڵ و ئه‌وه‌ی دیكه‌یان (32) ساڵ، به‌ده‌ستڕێژی گوللـه له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌كی عه‌نكاوه لە هەولێر كوژراون.
ئاوێنە: رائید هۆگر عه‌زیز، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر بە میدیاكانی پارتی وت"ئه‌و دو برایه، له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی عەنكاوە هاتونه‌ته‌ده‌ر، له لایه‌ن ئۆتۆمبێلێكه‌وه به چه‌ندین فیشه‌ك بریندار ده‌كرێن و دواتر تاوانباره‌كان هه‌ڵدێن، هێزه‌كانی ئاسایش ئه‌و دو برایه‌یان گواستونە‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه، بەڵام به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیان، گیانیان له‌ده‌ست داوه."
وتیشی"هه‌رچه‌ند ئه‌و دو برایه ئۆتۆمبێلێكی "درع" گوللـه‌نه‌بڕیان پێبوه، به‌ڵام به‌رله‌وه‌ی سواری ئۆتۆمبێله‌كه‌یان ببن، پێكراون، وادیاره كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییان هه‌بوه، به‌ڵام پۆلیس لێكۆڵینه‌وه له روداوه‌كه ده‌كات و تاوانباران ده‌ربازیان نابێت."