یوسف محەمەد: سەركردایەتی گۆڕان بیر لە دەركردنمان دەكەنەوە
  2021-01-27       902       

یوسف محەمەد، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاند، سەرکردایەتی ئێستای بزوتنەوەی گۆڕان ناتەندروستانە مامەڵە دەکەن و دەشڵێت: بیر لە دەركردنمان دەكەنەوە.

ئاوێنە: ئەو قسانەی سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، لەمیانی چاوپێكەوتنێكیدا هاتن لەگەڵ كەناڵی ئێن ئاڕ تی.

یوسف محەمەد لەبەشێكی دیكەی قسەكانیدا باسی لەوە كرد، ئەو کەسانەی بەرپرسن لە مەلەفی نەوتی هەرێمی کوردستان خۆیان نایەن بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەغداو وتیشی"٪۷۰ی داهاتی نەوتی هەرێم بۆ خەرجی دەڕوات و دەچێت بۆ کۆمپانیا حزبییەکان."

یوسف محەمەد ئەوەشی خستەڕو، دواجار عێراق و تورکیا لەسەر مەلەفی نەوت رێکدەکەون و ئاماژەی بەوەشکرد"ئەگەر عێراق لە دادگای پاریس سکاڵاکە لە تورکیا بباتەوە، هەرێم ناتوانێت نەوت بفرۆشێت"، ئاماژەی بەوەشکرد، لە رێگەی دادگاوە مەلەفی نەوتی هەرێم سەرنجی خراوەتەسەر.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×