بەبێ ئەنجامدانی رێككەوتن، وەفدی حكومەتی هەرێم دەگەڕێتەوە هەولێر
  2021-01-27       1182       

بڕیار وایە وەفدی دانوستانكاری حكومەتی هەرێم كوردستان لەگەڵ بەغدا، سبەی پێنجشەممە، بەبێ ئەنجامدانی رێككەوتن، بگەڕێنەوە هەرێم ئەوەش دوای ئەوەی لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق و سەرۆكایەتی پەرلەمان و سەرۆك كۆماری عێراق و چەند لایەنێكدا كۆبونەوە.

ئاوێنە: بەشیر حەداد، جێگری دوەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، بە روداوی وتوە، ئەگەری زۆرە ھەفتەی داھاتو وەفدەكەی حكومەتی هەرێم جارێکی دیکە بۆ رێککەوتنی کۆتایی بێنەوە بۆ بەغدا.

بەشیر حەداد وتویەتی"ئومێدمان ھەیە، بەڵام ھێشتا پێویستی بە گفتوگۆی زیاترە، گرێکوێرە ماوە، لەوانەیە ھەفتەی داھاتو کاتێک وەفدەکە دەگڕێنەوە بەغدا ئەمجارە رێککەوتنێکی باش بکرێت، ئومێدمان ھەیەو ئێمەش وەک سەرۆکایەتیی پەرلەمان دەستمان دەبێت بۆ لێکنزیکبوونەوەی بیر و راکان، بە جۆرێک کە بتوانین ئەمساڵ بودجەکە پەسەندبکرێت و ھەرێمی کوردستان زیانی پێنەگات".
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×