بەرپرسێكی باڵای ئێران سزا درا
  2021-01-28       615       
غوڵام حوسێن ئیسماعیلی وتەبێژی دادوەری ئێران رایگەیاند، مەهدی جیهانگیری برای ئیسحاق جیهانگیری جێگری یەكەمی سەرۆك كۆماری ئیسلامی ئێران سزای 4 ساڵ زیندانیكردنی بۆ بڕایەوە بەتۆمەتی بە قاچاخبردنی دراو.

بەپێی بڕیاری دادگا مەهدی جیهانگیری بۆ ماوەی 2 ساڵ زیندانی دەكرێت و بە بڕی 840 هەزار دۆلاریش غەرامە دەكرێت لەسەر قاچاخچێتی دراو.

هاوكات جیهانگیری 2 ساڵی دیكە زیندانی دەكرێت لە دۆسێی دەستكەوتی ناڕەوا و غەرامەی 45 ملیارد تومەن.

مەهدی جیهانگیری كە برای جێگری سەرۆك كۆمارە، هاوكات سەرۆكی گروپی دارایی گەشتیاری و جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانی تاران بووە، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی پارێزگای كرمانەوە لە ئەیلوولی 2017 دەستگیركرا لەسەر گەندەڵی دارایی.

گرووپی دارایی گەشتیاری پێكدێت لە 5 كۆمپانیای سەرەكی لە بوارەكانی بانك، گەشتوگوزار، پیشەسازی بیناسازی، نەوت و غاز و پیشەسازی و كانزا.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×