بەریتانیا لەبارەی پێدانی مافی پەنابەری بڕیارێکی نوێ دەردەکات
  2021-01-28       3450       

فدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەران ڕایدەگەیەنێت بەریتانیا بڕیارێکی نوێی لەبارەی پێدانی مافی پەنابەری دەركردوە كە بەپێی بڕیارەكە هەر كەسێك بە وڵاتی سێیەمدا تێپەڕی بێت، ئەوا داوای پەنابەرێتییەكەی لە بەریتانیا قبوڵ ناكرێت.

ئاوێنە، زریان محەمەد: دەشتی جەمال، سکرتێری فدراسیۆنی سەنسەری پەنابەران لەوڵاتی بەریتانیا بە ئاوێنەی ڕاگەیاند"جەیمی گرییەرسن، هەواڵگەری وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا ئاشکرایکرد لە 1ی 1ی ئەمساڵەوە داواکاری لەلایەن هەرکەسێك کە بە وڵاتانێكدا تێپەڕبوبێ یا هەر جۆرە پەیوەندییەکی هەبێ لەگەڵ وڵاتی سێیەمدا کە سەلامەت و ئاسایش بێت و تەنانەت ئەو کەسانەی کە لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپاشەوە دێن، داواکاری پەنابەرێکەیان قبوڵ ناکرێت."

راشیگەیاند"ئەم گۆڕانکاریانە لە سیاسەتەکانی وەزارەتی ناوخۆ لەمەڕ داواکارانی پەنابەری بە بێدەنگی کراوە تا ڕێگری بکات لە داوای پەنابەری ئەو کەسانەی کە لە ناوچەکانی جەنگەوە دێن یا لەدەست چەوساندنەوە هەڵدێن."

ئاماژەی بەوەشدا بەپێی ئەم بڕیارە نوێیانە بێت، تەنانەت داواکارانی پەنابەری ناتوانن لە ئاوەکانی سەربە سەرزەمینی بەریتانیاش داوای پەنابەری بکەن. 

سکرتێری فدراسێۆنی پەنابەران ئەوەش ڕوندەکاتەوە، بەپێی وتەی پارێزەرانی کۆچ و پەنابەری ئەم یاسا نوێیە بێسودو بێهودەن چونکە بە ئەگەری زۆر تەنها ئەبنە ڕێگرییەك لەبەردەم داواکانی پەنابەری و دواخستنیان و هێشتنەوەیان لە دۆخێکی نادیاردا، چونکە بۆئەوەی داواکەیان قبوڵ نەکرێ یا بە قبوڵنەکراو مامەڵەی لەگەڵدا بکرێ دەبێ وڵاتی سێیەم واتە ئەو وڵاتەی کە داواکارەکە پیاتێپەڕبوە وەریبگرێ.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×