وەزیری دەرەوەی ئەمریكا: لەگەڵ عێراق كاردەكەین بۆ روبەڕوبونەوەی ئاڵنگارییە ئابورییەكان
  2021-01-28       454       

ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، لەگەڵ عێراق كاردەكەین بۆ روبەڕوبونەوەی ئاڵنگارییە ئابورییەكانی ئەو وڵاتە لەسایەی بڵاوبونەوەی كۆرۆناو دابەیزنی نرخی نەوتدا.

ئاوێنە: ئەنتۆنی بلینكین، كەمێك لەمەوبەر، لە تویتێكدا ئاشكرایكرد كە پەیوەندییەكی تەلەفۆنی بەرهەمداری لەگەڵ فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراقدا ئەنجامداوە.

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە تویتەكەیدا نوسیویەتی"پەیوەندییەكی تەلەفۆنی بەرهەمدارمان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق فواد حسێن ئەنجامدا بۆ دوپاكردنەوەی شەراكەتی نێوانمان و تاوتوێكردنی گفتوگۆی ستراتیژی نێوان ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكاو عێراق و هەروەها هەڵبژاردنەكان."

ئەنتۆنی بلینكن جەختی كردۆتەوە كە "ئەمریكا بەردەوام دەبێت لەسەر كاركردن لەگەڵ عێراق بۆ روبەڕبونەوەی ئاڵنگارییە ئابورییەكانی ئەو وڵاتە لەسایەی بڵاوبونەوەی كۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوتدا."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×