لە عێراق پێنج توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
  2021-01-30       365       

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی 24 سەعاتی رابردودا، پێنج توشبوی كۆرۆنا لە سەرتاسەری وڵات گیانیان لەدەستداوە كە یەكێكیان لە دهۆك بوە.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 27 هەزار و 821 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان 775 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا ژمارەی ئەو توشبوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە زیاتر بوە لەوانەی توشی كۆرۆنا بون بەشێوەیەك كە یەك هەزارو 317 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە كە هەر لە ماوەی 24 سەعاتی رابردودا پێنج توشبوی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە كە یەكێكیان لە پارێزگای دهۆك بوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەكەیدا هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 618 هەزار و 922 كەس و لەوانە 13 هەزارو 41 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو 590 هەزارو 857 كەسیان چاكبونەتەوەو 15 هەزارو 24 كەسیشیان لەژێر چارەسەردان كە لەوانە 171 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×