كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 30ی كانوونی دووه‌م، دوا واده‌ی بۆ تۆماركردنی هاوپه‌یمانییه‌كان و پێشوازیكردن له‌لیستی پاڵێوراوان دیاریكرد.
ئاوێنه: به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێك، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاشكراشیكردووه: به‌گوێره‌ی خشته‌ی كاتی جێبه‌جێكردنی قۆناغه‌كانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقی 2021، دوا واده بۆ پێشوازیكردن له داواكارییه‌كان بۆ تۆماركردنی هاوپه‌یمانییه‌كان و ئه‌و قه‌واره سیاسییانه‌ی خوازیارن به‌شداری له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوودا بكه‌ن، 10ی مانگی داهاتوو ده‌بێت.
راشگه‌یاند: دوا واده‌ش بۆ وه‌رگرتنی لیستی پاڵێوراوان و پاڵێوراوه تاكه‌كان رۆژی 1ی مانگی ئازاری داهاتوو ده‌بێت.