58 هەزار كەس لە ئێران بە كۆرۆنا گیانیانلەدەستدا
  2021-01-31       403       
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 6268 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاوێنه‌: سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 6268 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 70 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.

وتیشی”لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تاكو ئەمڕۆ ملیۆنێك و 417 هەزار و 999 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەر بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 57 هەزار و 959 كەس لە ئێران گیانیان لە دەستداوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×