عەدنان موفتی: هۆشداری دەدات
  2021-02-01       1566       
سه‌باره‌ت به‌ پشکی هەرێم و پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ ئەندامێکی پێشوی مەکتەبی سیاسی یەکێتی هۆشداری دەدات و ده‌ڵێت: ئەگەر هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق نەگەنە رێککەوتن، ئەوا وه‌زعه‌كه‌ ئاڵۆزتر ده‌بێت.

ئاوێنە: ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌، لە لێدوانێکدا رۆنامه‌وانیدا، عەدنان موفتی، ئەندامی پێشوی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، رایگەیاند: یەکڕیزی گەلەکەمان هەموو کاتێک پێویستە، ئەگەر تەماشای مێژو بکەین هەرکاتێک یەکڕیزی هەبوبێت و هەڵوێستی هێزە سیاسیەکان یەک بوبێت سەرکەوتنی بەدوادا هاتووە، ئەگەر تەماشای قۆناغەکانی خەبات بکەین، ئەوکاتانەی لێترازاوین و شەڕی ناوخۆیی هەبووە دوژمنانمان سودیان لێوەرگرتوە و توانیاویانە سەرکەوتن بۆ خۆیان بەدەستبهێنن، ئەمڕۆ نەک تەنها بودجە، به‌ڵكو ناوچەکە هەمووی مەترسیدارە و ئەگەر لەو پەیوەندیە لەگەڵ بەغدا نەگەینە رێککەوتن ناخۆشی دێتە پێش.

لەبارەی پەیوەندییه‌كانی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ ، عەدنان موفتی وتی: پەیوەندیەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ دراوسێکان ئاسایی نییە و گرژیی هەیە، بەشێک لە کوردستان داگیرکراوە و ناوچە دابڕێنراوەکان هێشتا لەژێر ناکۆکی و جێبەجێنەکردنی ماددەی 140 هەر بەردەوامە، بۆیە دەبێت پێش هەرشتێک یەکڕیزبین لە گفتوگۆکانمان لەگەڵ بەغدا بۆ چەسپاندنی مافی هەرێم لە پڕۆژەی بودجەی عێراق و بەرگریکردن لە دەستکەوتەکانمان.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×