ئەردۆغان دەیەوێت بۆ قەدەغەكردنی هەدەپە دەستوور بگۆڕێت
  2021-02-02       1297       
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا بانگەشەی بۆ نووسینەوەی دەستوورێكی نوێ دەستپێكرد كە جگە لە پتەوكردنی پێگەكانی دەسەڵاتی خۆی، ئامانجێكی سەرەكی بریتییە لە قەدەغەكردنی پارتی دیموكراتی گەلان.

ئاوێنە: ئەردۆغان رایگەیاند پێدەچێت لەگەڵ بزوتنەوەی نەتەوەپەرستی مەهەپە كە دەوڵەت باخچەلی سەرۆكایەتی دەكات، دەستبكەن بە كاركردن بۆ داڕشتنی دەستوورێكی نوێ.

ئەم لێدوانەی ئەردۆغان دوای ئەوە هات كە باخچەلی داوایكرد لە پێناو قەدەغەكردنی هەدەپەدا، دەستووری توركیا هەموار بكرێتەوە.

ئەردۆغانیش رایگەیاند ناكرێت لە كاتی بوونی مۆتەكەی ئەوانەی پەیوەندییان بە پەكەكەوە هەیە كار بۆ هەمواركردنی دەستوور بكرێت، چونكە كەسانێك هەن پەیوەندی هزر و سۆزیان بە دەوڵەتەوە نەماوە، وەك ئاماژەیەك بۆ پارتی دیموكراتی گەلان كە ئەردۆغان و باخچەلی بە بوونی پەیوەندی لەگەڵ پەكەكە تۆمەتباریان دەكەن.

چوار ساڵ لەمەوبەر ئەردۆغان بە پشتیوانی بزوتنەوەی نەتەوەپەرست، دەستووری توركیای لە پێناو پتەوكردنی دەسەڵاتی خۆی هەموار كرد و چاوەڕوانیش دەكرێت هەنگاوە نوێیەكە هەمان ئامانجی هەبێت و زیاتر نەیارەكانی سەركوت بكات.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×