2021-02-02   528     
ئێران دیمەنی هەڵدانی نوێترین مووشەکی ئەو وڵاتەی بڵاوکردەوە کە تایبەتە بە گواستنەوەی مانگی دەستکرد بۆ بۆشایی ئاسمان.
ئاوێنه: تەلەڤزیۆنی فەرمی ئێران بڵاوی كردەوە و دەڵێت: مووشەکەکە 25.5 مەتر درێژە و کێشی 52 تۆنە، توانیویەتی 500 کیلۆمەتر لە زەوییەوە بەرزببێتەوە.
بەگوێرەی دیمەنە بڵاوکراوەکان، مووشەکەکە لە چۆڵەوانییەک هەڵدراوە بەڵام بە دیاریکراوی ئاشکرا نەکراوە چ شوێنێکە، یان کەی مووشکەکە هەڵدراوە.
مووشەکەکە بە ناوی زولجەننە کراوە کە ئەسپی ئیمام حوسێن بووە بەڵام هیچ مانگێکی دەستکردی نەگواستووەتەوە بۆ خولگەی زەوی.
ئێران دەڵێت، بەرنامەی مانگە دەستکردەکانی، هاوشێوەی چالاکییە ئەتۆمییەکانی، تەنیا بۆ مەرامی زانستی و کاری مەدەنییە، بەڵام ئەمریکا و وڵاتانی رۆژئاوا گومانیان لە بارەی بەرنامەکە هەیە.