باندێكی مامەڵەكار بە مادە هۆشبەرەكان دەستگیركرا
  2021-02-02       410       

هێزە ئەمنییەكانی دیالە توانیان باندێكی مامەڵەكار بە مادە هۆشبەرەكانەوە دەستگیر بكەن، بڕێكی زۆر مادەی هۆشبەریان پێبووە.

ئاوێنه‌: عەمید نیهاد مەهداروی، وتەبێژی فەرماندەیی پۆلیسی دیالە ئەمڕۆ سێشەممە 2ی شوبات ڕایگەیاندووە، “لەلایەن پۆلیسی دیالەوە باندێکی گەورەی مامەڵەکردن بە مادە ھۆشبەرەکانەوە دەستگیرکرا”.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، “ئەو باندە لە 10 كەس پێکھاتبوون و سەرجەمیان دەستگیركران، كە وەك تۆڕێکی فراوان كاریان دەكرد”.
وتەبێژەكەی پۆلیسی دیالە ئاماژەی بەوەشكردووە، بڕێك مادەی هۆشبەر بە باندەكە بووە لەكاتی دەستگیركردنەكەدا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×