فواد حسێن گەیشتە تاران
  2021-02-03       449       

بەیانی ئەمڕۆ فواد حسێن، وەزیری دەرەوەى عێراق گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە چەند پرسێکی هاوبەش و گرنگ تاوتوێ بکەن.   

 ئاوێنه‌: هەرچەندە بە فەرمی ڕانەگەیەنرابوو، بەڵام پێشتر سەردانەکەى فواد حسێن لە میدیاکانەوە دزەی کرد، بڕیارە لەگەڵ محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەى ئێران و عەلی شەمخانی، ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێراندا پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و دواین ڕووداوە هەرێمییەکان تاوتوێ بکات.  

 سەردانەکە فواد حسێن لەکاتێکدایە کە گۆڕانکارییە ئەمنی و سیاسییەکان لە عێراق زۆر خێرا ڕوو دەدەن، بە تایبەت زیندووبوونەوەى داعش، پێکدادانەکانی حەشدی شەعبی و هێرشەکان بۆسەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا.  

پێشتر و لە ئەیلولی ڕابردوودا، فواد حسێن سەردانی ئێرانی کرد و لەگەڵ حەسەن ڕۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران کۆبوویەوە.  

لەبارەى ناوەڕۆکی سەردانی ئەمجارەى فواد حسێن، عەلی موسەوی خەلخالی، سەرنوسەری ماڵپەڕی دیبلۆماسی ئێرانی و شارەزای پەیوەندی دووقۆڵی نێوان ئێران و عێراق بە ڕۆژنامەی "العربي الجديد" چاپی لەندەی وتووە کە "دۆسیەی دۆخی ناوخۆیی عێراق لە تەوەرە گرنگەکانی سەردانەکەى وەزیری دەرەوەى عێراقە."  

 دەشڵێت، "بە دڵنیاییەوە باس لە هێرشە یەک لەدوای یەکەکان دەکرێت بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق کە لەلایەن گروپە چەکدارییە شیعەکانی نزیک لە ئێران ئەنجام دەدرێت و دەوترێت ئێران هانیان دەدات."  

خەلخالی ڕوونیدەکاتەوە کە پێدەچێت بەشێک لە ئەجێندای سەردانەکە پەیوەندی بە بەرهەمهێنانی کورتە فیلمێکی ئێرانییەوە هەبێت لەبارەى هاوکاری قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی ئێرانی لەبارەى هاوکارییەکانی بۆ هەرێمی کوردستان لە کاتی نزیکبوونەوەى داعش لە هەولێر، "هەرێمی کوردستان پێی وایە سوکایەتییەکی زۆر بە مەسعود بارزانی کراوە."  
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئێران لە رێگەی روسیاوە: ئیسرائیل نامانەوێت دۆخەکە ئاڵۆزتر بکەین
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×