دەوڵەتی یاسا: ژمارەی راستەقینەی پێشمەرگە 60 هەزارە نەک 120 هەزار
  2021-02-03       1112       

هێزە سیاسییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان موشتومڕەکانیان لەسەر ژمارەی ڕاستەقینەی پێشمەرگە و چۆنێتیی کارکردن و هێڵە گشتییەکانی کاری پێشمەرگە بەردەوامە و وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، پێسمەرگە سەر بە وەزارەتی پێسمەرگەیە و یاسای خۆی هەیە.

ئاوێنه‌: ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عێراق لە زاری بەهادین نوری، وتەبێژی دەوڵەتی یاساوە ڕایگەیاند، “تاوەکو ئێستا ژمارەی ڕاستەقینەی هێزەکانی پێشمەرگە نازانین، بەڵام زانیارییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن ژمارەی راستەقینەی پێشمەرگە 60 هەزارە نەک 120 هەزار”.

باسی لەوەشکردووە کە هێزی پێشمەرگە سەربە وەزارەتی بەرگریی عێراق نییە و پەیوەست نییە بە فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراقیشەوە و هیچ فەرماندەیەکی عێراقییش ناتوانێت جوڵە بە هێزەکانی پیسمەرگە بکات یان فەرمانیان پێبکات، جەختیکردەوە کە هێزی پێشمەرگە سەربە هەرێمی کوردستانە.

ڕاشیگەیاند، پێویستە وردبینی لە تۆمارەکانی تایبەت بە پێسمەرگەدا بکرێت لەلایەن دیوانی چاودێریی داراییەوە،

ئاماژە بەوەشکراوە کە زۆرینەی ئەندامانی پەرلەمان داوای ڕێککەوتنی نوسراو لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکەن.

لەلایەکی دیکەوە جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، “هیچ دەقێکی دەستوری نییە پێشمەرگە ببەستێتەوە بە وەزارەتی بەرگریی عێراقەوە، پێشمەرگە سەربە وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمە و یاسای تایبەت بە خۆی هەیە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دەستوری رێگە بە هەرێمی کوردستان دەدات خاوەنی هێزی تایبەت بەخۆی بێت و لەسەر حکومەتی ناوەندیش پێویستە پاڵپشتیی پێشمەرگە بکات.

ڕاشیگەیاند کە ئەوان ئەفسەریان هەیە کار لەناو فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان دەکات.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×