2021-02-04   691     
ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه 4ـی شوباتی 2021، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت 58 دۆلار و 93 سەنته، بەرمیلێک نەوتی خاوی رۆژئاوای تەکساسیش بە 56 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئاوێنە: لە ساڵی 2020 خواست لەسەر نەوتی خاو بە رێژەی 30٪ دابەزی، ئەوەش بەهۆی کاریگەرییەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە جیهاندا، بەڵام لەگەڵ پەسه‌ندکردنی ڤاکسینەکانی کۆرۆنا، نرخی نەوت بەرزبووەتەوە.
ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه له سه‌رو 50 دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت، هۆكاری ئه‌مه‌ش بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و كه‌مبوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌مریكاو به‌ریتانیاو چین، ڤاكسینیان دژی كۆرۆنا به‌رهه‌مهێناوه.