چین ڤاكسینی كۆرۆنا بێبه‌رامبه‌ر بۆ عیراق ده‌نێرێت
  2021-02-04       508       

حكومه‌تی چین، 50 ھه‌زار دۆزی ڤاكسینی كۆرۆنا بێبه‌رامبه‌ر ده‌داته‌ عیراق.

ئاوێنه‌: باڵیۆزخانه‌ی چین له‌ عیراق له‌ راگه‌یانراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، له‌ پێناو ھاوكاریكردنی عیراق، حكومه‌تی چین بڕیاریداوه‌ 50 ھه‌زار دۆزی ڤاكسینی كۆرۆنا بێبه‌رامبه‌ر بداته‌ ئه‌و وڵات، له‌ ئێستاشدا له‌گه‌ڵ لایه‌نی عیراقی تاوتوێی چۆنیه‌تی گواستنه‌وه‌ و وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه‌ ده‌كه‌ن. 

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شكراوه‌، پێشتریش حكومه‌تی چین تیمێكی پزیشكی تایبه‌تی ره‌وانه‌ی عیراق كردوه‌ تا ھاوكاری عیراقییه‌كان بكه‌ن له‌ دانانی پلانی رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی كۆرۆنا و ھاوكاریش بون له‌ دروستكردنی تاقیگه‌ی پشكنینی "پی سی ئاڕ" و نزیكه‌ی 50 ھه‌زار ئامێری پشكنینی كۆرۆنا و یه‌ك ملیۆن و 400 ھه‌زار ده‌مامك و جلوبه‌رگری خۆپارێزی و كه‌لوپه‌لی خۆپارێزیشیان بۆ عیراق دابین كردوه‌.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×