وەزیری دارایی عێراق: گۆڕانكاری لە نرخی دۆلار داوایەكی پێشتری وەزارەتی دارایی بووە
  2021-02-06       767       

عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، وەزارەتی دارایی پێشو داوای گۆڕینی نرخی دراوی كردوە، چونكە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو گەندەڵییەكی زۆری تێدا بو. 

ئاوێنە: عەلی عەلاوی لەمیانی چاوپێكەونێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، ناتوانرێت بەرهەمی ناوخۆیی زیادبكرێت یاخود بپارێزرێت هەتاكو لە بازاڕدا قەبارەی خۆی بۆ نەگێڕیتەوە، ئەوەش بە ڕێكاری دارایی و ئابوریی یەكلاییكەرەوە دەكرێت كە یەكێك لەوانە گۆڕانكاری بو لە نرخی دۆلار.  

 ناوبراو ئاماژەی بەوەكردوە، هەندێك لایەنی سیاسیی سود لە گەندەڵی وەردەگرن و نەهێشتنی گەندەڵی لە سودی ئەوان نییە.  
  


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×